ناس کورد-
موشەکێکى جۆرى کاتیۆشا ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە لەدەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکى لێنەکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شانەى میدیاى ئەمنى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "موشەکەکە لە گوندى دهنەى باکورى قەزاى ئەبو غرێب لە خۆرئاواى بەغدا هەڵدراوە و لەدەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کەوتووەتە خوارەوە".
ئاماژەى بەوەشکردووە، کەوتنەوەى موشەکەکە هیچ زیانێکى لێنەکەوتووەو هێزە ئەمنییەکان لەو ناوچەیە توانیویانە سەکۆى هەڵدانى موشەکەکە بدۆزنەوە.