گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ کەسیش برینداربوون

وردەکاریی ڕووداوەکەى سلێمانى.. لە سێ لاوە تەقە لە پێشمەرگەیەک کرا و کوژرا

2020.06.22 - 16:50
وردەکاریی ڕووداوەکەى سلێمانى.. لە سێ لاوە تەقە لە پێشمەرگەیەک کرا و کوژرا

ناس کورد-

لە نزیک گۆڕەپانى چیاى شارى سلێمانى لە ڕووداوێکى تەقەکردندا کەسێک کوژرا و سێ کەسى دیکەش برینداربوون.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 22ی حوزەیرانی 2020، پەیامنێرى ناس کورد لە شوێنى رووداوەکەوە ڕایگەیاند، ئەو کەسەى کوژراوە  پێشمەرگەى یەکێتییە و تەمەنى 32 ساڵە لە کەرکوکەوە هاتووەتە سلێمانى.

 

وتیشى لەلایەن سێ کەسەوە و لە سێ شوێنى جیاوە تەقە لەو کەسە کراوە بە دەمانچە و کڵاشینکۆف، بەهۆیەوە ئەو کەسە کوژراوە.

 

پەیامنێرى ناس کورد باسى لەوەشکرد، هەر لەرووداوەکەدا ئەو سێ کەسە برینداربوون و یەکێکیان برینەکەى سەختە و دواتر هەڵهاتوون.