ناس کورد-
ئەندامێكی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی ڕایگەیاند، هەرچەندە حكومەتیش بگۆڕێت ڕێکكەوتنە بازرگانیەكەی نێوان چین و عێراق هەر دەمێنێت و جێبەجێشدەكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەدا شکور، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، ڕێكکەوتنی بازرگانی نێوان چین و عێراق هیشتا ماوە و جێبەجێدەشكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕێكکەوتنەكە پێش پێكهێنانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لەساڵی 2018 هەنگاوی بۆ نراوە و هێشتا ماوە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، هەرچەندە حكومەتیش گۆڕاوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشیخستووەتەڕوو، دۆخی چەقبەستووی ئێستا پێویستی بەچارەسەركردنی كیشە ناوخۆییەكان و پاراستنی سەروەرییەكانی عێراق هەیە لەلایەن حكومەتەكەی مستەفا كازمییەوە كە كارنامەیەكی سنورداری بۆ ماوەیەكی دیاریكراو هەیە، دەشبێت دۆسییەی بكوژی خۆپیشاندەران بكاتەوە و بیانداتە دادگا.
باسی لەوەشكردووە، هەرچەندە داووكارییەكی جەماوەری و سیاسی هەیە بۆ لێپرسینەوەی بكوژانی خۆپیشاندەران و ئەوانەی بەتوندوتیژی تێوەگلاون، بەڵام هیشتا دۆسییەكە نەخراوەتە بەردەم دادگا.