گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلی یەكەمى کۆرۆنامان تێپەڕاندووە؟

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە جیهان لە 9 ملیۆن توشبوو نزیک دەبێتەوە 

2020.06.22 - 10:41
ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە جیهان لە 9 ملیۆن توشبوو نزیک دەبێتەوە 

ناس کورد-

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە نۆ ملیۆن توشبوو و ژمارەى گیانلەدەستدانیش بەهۆى ڤایرۆسەکەوە لە نیو ملیۆن گیانلەدەستدان نزیک دەبێتەوە و زاناكانی بواری ڤایرۆسەکان لەسەر ئەوە كۆكن هێشتا کاتى ئاهەنگگێڕان بەسەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکەدا نەهاتووە. 

 

لەو بارەیەوە، ئەنتۆنی فاوجی، بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەمریكی بۆ نەخۆشیە هەستیاری و گوازراوەكان دەڵێت:" كاتێك كە لەڕۆژێكدا 20 هەزار توشبوو هەبوو ئیدی چۆن دەتوانیت باس لەشەپۆلی دووەم بكەیت..؟،  دەبێت لەشەپۆلی یەكەم دەربچین ئینجا قسە لەسەر شەپۆلی دووەم بكرێت".

 

هەفتەی ڕابردوو مایك پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەكە لەئارادا نیە و ئەمریكاش لەسەركەوتندایە بەسەریدا.



بەپێی ئاژانسی ئاسۆشێتید پرێس، زاناكان لەسەر ئەوە كۆكن كە ئەمریكا هێشتا لەشەپۆلی یەكەمی بڵاوبونەوەی پەتاكەدایە و هەرچەندە لەچەند ناوچەیەكەوە ژمارەی توشبوو كەمی كردووە، بەڵام لەچەند شوێنێكی تری ئەو وڵاتە بەرزبووەتەوە.

 

لای خۆشیەوە، ئەرنۆڵد مۆنتۆ، شارەزای بواری ئەنفلەوەنزا لەزانكۆی میشیكان رونیکردەوە، وەزری ئەنفلەوەنزا بەوە دەناسرێتەوە شەپۆلی دووەمی بڵاوبونەوەی پەتاكەی هەیە و ئەوەش لەشێوەی نەوەیەكی دیكەی جیاواز لەپێش خۆی بڵاودەبێتەوە، بەڵام هیشتا ئەوە بەسەر كۆرۆنادا ناچەسپێت و لەو باوەڕەشدا نیە دۆخەكە ئەوەی پێیبوترێ شەپۆلی دووەم هەڵبگرێت.

 

هەندێک ترسی ئەوەیان هەیە لەوەرزی پایز و زستاندا شەپۆلێكی گەورەتری پەتاكە دەستپێبكات بەتایبەت دوای كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، بەهۆی ئەوەی هیچ گرەنتیەكی تەندروستی نیە و هێشتا ڤاكسینەكەش بەرهەم نەهێنراوە.



بەپێی ئامارە فەرمییەكان، لەسەر ئاستى جیهان ئەمریكا بەزیانمەندی یەكەمی دۆخەكە دادەنرێت كە زیاتر لە 2 ملیۆن و 25 هەزار كەسی توشبووە و نزیكەی 120 هەزار كەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.