گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆپراسیۆنێکى سەربازى لە سێ پارێزگاى عێراق بۆ ڕاوەدوونانى داعش بەڕێوەدەچێت

2020.06.22 - 08:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆپراسیۆنێکى سەربازى لە سێ پارێزگاى عێراق بۆ ڕاوەدوونانى داعش بەڕێوەدەچێت

ناس کورد-

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند "قۆناغى سێهەمى ئۆپراسیۆنى (پاڵەوانانى عێراق) لە سێ پارێزگاى عێراق دەستیپێکرد بۆ ڕاوەدوونانى شانە نوستووەکانى داعش".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە میانەى بڵاوکردنەوەى راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "بە بڕیارى سەرۆکوەزیرانى عێراق و فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق و بە سەرپەرشتى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، لەبەرەبەیانى ئەمڕۆوە (دووشەممە) قۆناغى سێهەمى ئۆپراسیۆنى (پاڵەوانانى عێراق) دەستى پێکرد".

 

رونیشیکردەوە "ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە کنە و پشکنینى چەند ناوچەیەکە لە پارێزگاکانى دیالە و سامەرا و کەرکوک".

 

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق جەختى لەسەر بەشداریکردنى چەندین هێزى جیاوازى ئاسمانى و وشکانى عێراق کرد لەو ئۆپراسیۆنەدا کە ئامانج لێى پشکنینە بۆ ڕوبەرى 4853 کیلۆمەتر چوارگۆشەى ئەو ناوچانە.