گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج پەرلەمانتار و 28 فەرمانبەر توشى کۆرۆنا بوون

حەلبوسى مشتومڕەکانى لەبارەى توشبووانى کۆرۆنا لە پەرلەمان یەکلاکردەوە

2020.06.21 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
حەلبوسى مشتومڕەکانى لەبارەى توشبووانى کۆرۆنا لە پەرلەمان یەکلاکردەوە

ناس کورد-

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق توشبوونى پێنج ئەندامى پەرلەمانى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، پێنج پەرلەمانتار تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و لەوە ئاگادارکراوەتەوە.

 

وتیشى "هەواڵ هەیە لەبارەى توشبوونى 20 پەرلەمانتارەوە، بەڵام ژمارەى ئەوانەى توشبوون پێنج پەرلەمانتارن".

 

محەمەد حەلبوسى باسى لەوەشکرد، هەروەها 28 فەرمانبەرى پەرلەمان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، کە بەرێوەبەرێکى گشتى تێدایە.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، بەشێک لە توشبووان لە دهۆکن و وەکو پاسەوانى پەرلەمان کاردەکەن.