ناس کورد-
لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى داخستنى 14 شوێن بەهۆى پابەندنەبوون بە رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قايمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و سه‌رپێچیكردن له بڕیار و رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قايمقامیه‌ت (14) شوێنی كاركردن داخست و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی توند کرانەوە.
وتیشی "شوێنه داخراوه‌كان له كافتریا و گازینۆ، چێشتخانه و چایخانه، سارده‌مه‌نی و شیرینی، نانه‌واخانه هۆڵه‌كانی وه‌رزش، پێكهاتون".
لەشکر حەمید لە ڕاگەیەندراوەکەدا رونیدەکاتەوە ، به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌ك رێكاری خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و دروستنه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی، ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان له‌سلێمانی بڕیاری داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی داوه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش دراوه به لیژنه‌كانی قايمقامیه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ دابخرێن و خاوه‌نه‌كانیشان روبه‌روی رێكاری یاسایی توند بكرێنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كان داواى له خاوه‌ن شوێنه‌كان کرد، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، به‌كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان سه‌رپێچی له بڕیاره‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان له سلێمانی نه‌كه‌ن تا لیژنه‌كان ناچارنه‌بن شوێنه‌كانیان دابخه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه.