گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند مانگى داهاتوو یەکلاکەرەوەیە

کێبڕکێی گەیشتن بە ڤاکسینى کۆرۆنا توندتر دەبێت

2020.06.21 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
کێبڕکێی گەیشتن بە ڤاکسینى کۆرۆنا توندتر دەبێت

ناس کورد-

کێبڕکێی کۆمپانیا و تاقیگە پزیشکییەکان بۆ دۆزینەوەى ڤاکسینى دژى کۆرۆنا توندتربووە، لەو چوارچێوەیەدا رێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاند 11 ڤاکسین گەیشتونەتە قۆناغێکى پێشکەوتوو، ڤاکسینەکەى زانکۆى ئۆکسفۆردیش لە قۆناغێکى زۆر پێشکەوتوودایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەو 11 ڤاکسینە گەیشتونەتە قۆناغى تاقیکردنەوە، بەڵام ڤاکسینەکەى ئۆکسفۆرد تاکە ڤاکسینە کە گەیشتووەتە قۆناغى سێیەم، کە گرنگترین قۆناغە و وادەى سەلامەتى و باشى دەردەخات، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى واشنتن پۆست.

 

تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکەى ئۆکسفۆرد لەچەندین وڵات ئەنجام دەدرێت، کە بوونەتە کانگاى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا جگە لە بەریتانیا کە ڤاکسینەکەى لێ تاقیدەکرێتەوە.

 

تایبەتمەندى کێبڕکێکەى تاقیکردنەوەکەى تاقیگەى ئۆکسفۆرد لەپێش تاقیکردنەوەکانى دیکەوەیە، تاقیگەکە کاردەکات لەسەر گەشەپێدانى ڤاکسینێک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە و چەندین جۆرى دیکەى ڤایرۆس.

 

تاقیکردنەوەکەى یەکەم پشتى بەستووە بە ڤاکسینێک کە لەلایەن تاقیگەى زانکۆکەوە گەشەى پێدراوە، دواتر رێککەوتن کرا لەسەر گروپى IRBM تایبەت بە بەرهەمهێنانى ڤاکسین لەپێناو دابینکردنى بڕى پێویست بۆ تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکە لەسەر نزیکەى 13 هەزار حاڵەت.

 

زانکۆى ئۆکسفۆرد دەڵێت، ڤاکسینى کۆرۆنا کاریگەریی خۆى سەلماندووە لەچوارچێوەى ژینگەى تاقیگەکەدا و دەرکەوتووە کە سەلامەتە.

 

تا ئێستا ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و هۆڵەندا پەیوەست بوون بە گرێبەستەکەى زانکۆى ئۆکسفۆردەوە بۆ بەدەستهێنانى 400 ملیۆن دانە ئەگەر رەزامەندى لەسەر درا دواى تاقیکردنەوە لەسەرى.

 

بەریتانیا و ئەمریکا رێککەوتنى هاوشێوەیان کردووە لەگەڵ کۆمپانیاى (AstraZeneca) لەو بارەیەوە، ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ هاوکارییەکى بەبڕى 1.2 ملیار دۆلار پێشکەش کردووە.

 

سەرەڕاى قسەى زانایان لەسەر ڤاکسینەکەى ئۆکسفۆرد بەڵام تا ئێستا لەسەر هیچ شتێک دڵنیانین.

 

زانایان دەڵێن زانینى ئەوەى ڤاکسینەکەى ئۆکسفۆرد بۆ ماوەیەکى درێژ نەخۆشەکان دەپارێزێت پێویستى بەچەند مانگێکە، لەکاتێکدا ململانێ لەسەر ئاستى جیهان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ڤاکسین بە زوترین کات.