گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتى تيرۆر و تاوانى جەنگى لەسەرە

عێراقیيەك لە ئەڵمانيا، لەلايەن فەڕەنساوە داواكراوە و عێراقيش داواى دەكاتەوە، کێیە؟

2020.06.21 - 18:17
App store icon Play store icon Play store icon
عێراقیيەك لە ئەڵمانيا، لەلايەن فەڕەنساوە داواكراوە و عێراقيش داواى دەكاتەوە، کێیە؟

ناس کورد- 

هاووڵاتيەكى عێراقى كە ئێستادا لە ئەڵمانيا نيشتەجێيە لەلايەن فەڕەنساوە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانى تاوانى كوشتن و تاوانى جەنگ و ئەندامێتى رێكخراوى داعش و ئەو وڵاتە چاوەڕێ دەكات ڕادەستى بكرێتەوە، هەروەها عێراقيش داواى دەكاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەى فرانس پرێس بڵاويكردوەتەوە، ئەو عێراقيە كە ناوى "ئەحمەد حەمدان مەحمود عەياش ئەسودى"يە لەساڵى 2016 چوەتە فەڕەنسا لە مانگى شەشى ساڵى 2017 مافى پەنابەرى سياسى وەرگرتوە، بەڵام لە ساڵى 2018 لە باكورى ئەو وڵاتە دەستگيركراوە و دواى سێ ڕۆژ لەلايەن حكومەتى فەڕەنسيەوە تۆمەتى ئەنجامدانى كوشتن لە چوارچێوەى رێكخراوى تيرۆرستى و تاوانى جەنگى لە عێراق دراوە پاڵ و خراوەتە زيندانەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەو هاوڵاتيە عێراقيە لە مانگى پێنجى ئەمساڵ ئازاد كراوە و خراوەتە ژێر چاودێريەوە بەڵام دواى ماوەيەك كە ئەفسەرى سەرپەرشتيارى پەيوەندى پێوە كردوە ترساوە و واى زانيوە دەيگەڕێننەوە بەنديخانە، بۆيە ڕۆژى دواى ئەوە هەڵاتوە بۆ ئەڵمانيا و لەو وڵاتە چوەتە بنكەى پۆليس لە هەرێمى باڤاريا و وتويەتى كە لە وڵاتى فەڕەنسا داواكراوە.

 

فرانس پرێس ئەوەشى ئاشكرا كردوە، ئەو دادوەرەى كەيسەكەى ئەحمەدى لابوە پەڕاوى دەستگيركردنى ئەوروپى بۆ دەركردوە و خراوەتە ناو ليستى ئەو داواكراوانەى كە پێويستە ڕادەست بكرێنەوە، بڕياريشە لە چەند ڕۆژى داهاتودا بنێردرێتەوە فەڕەنسا.

 

هەر سەبارەت بەو بابەتە بەرپرسێكى باڵا لە وەزارەتى ناوخۆى عێراقى كە كارى هەماهەنگى كردنە لەگەڵ دەزگاى "ئينتەرپوڵ" بە فرانس پرێسى وتوە، ئەو كەسە يەكێك بووە لە سەركردە ديارەكانى رێكخراوى داعش كە لە ساڵى 2014 لە كوشتنى 1700 ئەندامى سوپا و پۆليس لە ناوەڕاستى عێراق بەشدارى كردوە، ئەوەشى ڕونكردوەتەوە كە داوايان لە فەڕەنسا كردوە كە ناوبراو ڕادەستى عێراق بكەنەوە.

 

بەڵام لاى خۆيەوە "ئەحمەد مونسيف حەمدى" پارێزەرى ئەو عێراقيە ڕەتيكردوەتەوە كە ناوبراو هيچ پەيوەنديەكى بە ڕێكخراوى داعش ياخود قاعيدەوە هەبوبێت و جەختیشى كردوەتەوە كە تەنانەت دژى ڕێكخراوى داعش شەڕى كردوە.