ناس کورد-
بەشێک لە هاووڵاتیانى شارى سلێمانى لەسەر رێگەى سلێمانى-عەربەت، گردبوونەوە و ڕێگەى سەرەکى هاتووچۆیان ڕاگرت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو هاووڵاتیانە داواى پێدانى مووچە و خزمەتگوزارى دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆخى دارایى و ژیانیان زۆر خراپە.
پەیامنێرى ناس کورد لە شوێنى گردبونەوەکەوە ئاماژەى بەوە کرد "خۆپیشاندەران بە دانانى بەرد و سوتاندنى تایە رێگەى سەرەکى هاتووچۆى ئۆتۆمبێلیان گرتووە".
هاوکات بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندانەکە هێزێکى زۆرى ئەمنى لەشوێنى خۆپیشاندانەکە بڵاوەى پێکراوە.