گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا یەکەمیانە’’

فەتح ئەو سێ تەوەرە ئاشکرا دەکات کە نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری تاوتوێیان کردووە

2020.06.21 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
فەتح ئەو سێ تەوەرە ئاشکرا دەکات کە نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری تاوتوێیان کردووە

ناس کورد- 

لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح کۆبووەوە و ئەو هاوپەیمانێتیەش دەڵێت، سێ دۆسییەی سەرەكی تاوتوێ كراوە كە یەكێكیان پرسی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا بووە لە عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی حوزەیرانی 2020، لە میانەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حکومی لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح کۆبووەوە، پاشان لەگەڵ نوری مالکی، سەرۆکى دەوڵەتی یاسا و عەمار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە. 



لەدوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیەنراوێكدا هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، لە دیدارەكەدا هەردوولا چەند دۆسیەیەكیان تاووتوێ كردووە، لەوانە پاڵپشتیكردنی بڕیارەكەی پەرلەمان بۆ دەركردنی هێزە بیانیەكان و پێویستی یەكڕیزی لایەنە سیاسییەكانی عێرق بۆ پاراستنی سەروەرییەكانی و بەرگریكردن لێی.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەر لەدیدارەكەدا باس لەپێشێلكارییە بەردەوامەكانی سوپای توركیا كراوە بۆ سەر سەروەرییەكانی خاكی عێراق و دەستوەردانی سەربازی ئەو وڵاتە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.

 

هاوپەیمانی فەتح ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەروەها گفتوگۆی چەند پڕۆژە یاسایەك كراوە كە گرنگترینیان یاسای هەڵبژاردنەكان و دەنگدان لەسەری وەكو بنەمایەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

 

دوێنێ شەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ سەرۆکی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە و ئەمڕۆش بەردەوامە لەسەر کۆبوونەوەکانی.