گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بەرازیل یەک ملیۆن توشبووی تێپەڕاند

ژمارەى توشبووانی ڕۆژانە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو زۆر کەمی کردووە

2020.06.21 - 12:02
ژمارەى توشبووانی ڕۆژانە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو زۆر کەمی کردووە

ناس کورد-

زانکۆی "جۆنزهۆبکنز"ی ئەمریکی ڕایگەیاند، ژمارەی توشبووانی نوێ (ڕۆژانە) بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاوە دابەزیوە، دوێنێ شەممە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە دەیان هەزار کەمی کردووە.

 

بەگوێرەی داتاکان،  دوێنێ، شەممە، 20ی حوزەیرانی 2020، زیاتر لە 113 هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمارکراوە، ئەوەش بەراورد بە ئاماری ڕۆژی ڕابردوو کە 176 حاڵەتە بووە.

 

ئاماژە بەوەکراوە لە ئێستادا ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لە جیهاندا گەیشتوەتە زیاتر لە هەشت ملیۆن و 992 هەزار حاڵەت و ژمارەی مردنیش بە نەخۆشییەکە 466 هەزاری حاڵەتی تێپەراندووە، ئەوانەشی لە پەتاکە چاکبوونەتەوە  زیاتر لە چوار ملیۆن 743 هەزار حاڵەتە.

 

زانکۆ ئەمریکییەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەمریکا لە ئێستادا لە پلەى یەکەمی ڕیزبەندی وڵاتانی جیهاندایە لە ژمارەی توشبوون و مردن بە پەتاکە و نزیکەی دووملیۆن و 300 هەزاری حاڵەتی توشبوون لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە، وڵاتی بەرازیلیش بە پلەی دووەم دێت کە یەک ملیۆن و 70 هەزارە، ڕوسیاش بە پلەی سێەم، هیندستانیش لە پلەی چوارەمدایە و بەریتانیاش پلەی پێنجەمی هەیە لە ڕیزبەندییەکەدا.

 

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، سعودیە لە پلەی یەکەمدایە و زیاتر 154 هەزار حاڵەتی تێیدا تۆمارکراوە،  قەتەر بە پلەی دووەم دێت بە زیاتر 86 هەزار حاڵەت، میسر بەپلەی سێیەم زیاتر 53 هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکەی تێیدا تۆمارکراوە، ئیمارات زیاتر لە 44 هەزار توشبووی هەیە و کوەیتیش بە پلەی پێنجەم دێت لە ڕووی ژمارەی توشبووان بە پەتاکە و لە نێو وڵاتە عەربییەکاندا  کە 39 هەزار حاڵەی تێیدا تۆمارکراوە.

 

سەبارەت بە عێراق لە ئیستادا ژمارەی توشبووان بە  ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکبووەتەوە لە 30 هەزار حاڵەت و زیاتر لە هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.