گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دراوەکان لە هەرێم.. دۆلار و تەمەن دابەزین

2020.06.21 - 11:30
نرخی دراوەکان لە هەرێم.. دۆلار و تەمەن دابەزین

ناس کورد-

نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەرداهات و تەمەن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، هەروەها دۆلاریش بەراورد بە دوێنێ 350 دیناری نرخەکەی بەرامبەر دینار لەدەستدا.

 

فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2020، نرخی دراوەکان بەمشێوەیەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 هەزار دینارە.

 

نرخی 100  یۆرۆ بەرامبەر 137 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 152 هەزار و 500 هەزار دینارە.

 

نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر 6700 دینارە.

 

نرخی 100 لیرەی تورکی بەرامبەر 18 هەزار و 250 دینارە.

 

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 111 دۆلاری ئەمریکییە.