ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ ئەحمەد ڕازی، یاریزانی دیار و بەناوبانگی پێشووی عێراقی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەستێرەى بەناوبانگی عێراقی، 56 ساڵ، ماوەى سێ هەفتەیە توشی کۆرۆناوە بووە، بەرە بەرە دۆخی تەندروستی ناجێگیر بوو، هەرچەندە پێنجشەممەى ڕابردوو نەخۆشخانەى بەجێهێشت لەسەر ڕەزامەندی خۆی، بەڵام دواتر بەهۆی خراپتربوونی تەندروستییەوە گەڕێنرایەوە بۆ نەخۆشخانەى نوعمان لە بەغدا.
ئەحمەد ڕازی ماوەیەکی زۆر لەژێر ئۆکسجیندا بوو، بە بەردەوامی دەرمان و چارەسەری پێویستی وەردەگرت، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی حوزەیرانی 2020، ناوبراو کۆچی دوایی کرد.