گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بلومێرگ: سێ هۆکاری سەرەکی لە ئایندەیەکی نزیکدا نرخی نەوت بەرزدەکەنەوە

2020.06.20 - 23:10
بلومێرگ: سێ هۆکاری سەرەکی لە ئایندەیەکی نزیکدا نرخی نەوت بەرزدەکەنەوە

ناس کورد-

ماڵپەڕی بلومیرگی بەناوبانگی ئەمریکیی تایبەت بە بواری ئابوری بڵاویکردەوە، سێ هۆکاری سەرەکی لەپشت بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە پاش قەیرانی کۆرۆنا.

 

ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردوەوە: "لە ئێستادا کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوتی جیهانی وەک تراڤیجۆرا، ڤیتۆل و ئەرامکۆ پێشبینی ئەوە دەکەن لە داهاتوودا خواست لەسەرنەوت و بابەتە نەوتییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، بەتایبەتی پاش ئەوەی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو جەختیکردەوە لەسەر سنوردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو".  

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە ئەمریکییە، تەنها لەکۆتایی هەفتەی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا 2.3% بەرزبووەتەوە و پێشبینیشدەکرێت لەچەند ڕۆژی ئایندە زیاتربەرزببێتەوە". 

 

توماس فینلۆن، شارەزای ئەمریکی لە بواری نەوتدا بە ماڵپەرە ئەمریکییەکەی وتووە: " کەمبونەوەی سوتەمەنییە عەمبارکراوەکان لە عەمبارەکانی ئەمریکا، ڕێککەوتنی نێوان ئۆپێک و ڕوسیا و کەمبونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئۆکلاهۆما هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوتن".

 

بلومبێرگ ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ نرخی نەوت لە ئێستادا بەشێوەیەکی باش بەڕێوە دەچن، دووهەفتەی ئایندەش یەکلاکەرەوەیە بۆ ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک بۆ ئەوەی نیازپاکی خۆیان نیشانبدەن لە پابەندبوونی زیاتریان بە ڕێکارەکان.

 

لەئێستادا نرخی نەوتی برێنت لەبازەڕاکانی جیهاندا بە زیاتر لە 42 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە لەکۆتایی مانگی نیسانی ڕابردوو بەهۆی پەتای کۆرۆنا بۆ کەمتر لە 20 دۆلار دابەزی، نرخی نەوتی خاوی تێکساسیش بەهۆی پڕبوونی عەمبارەکانی نەوت لە جیهاندا بۆ ژێر سفڕ دابەزی.