گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش دەرکردنی بەهۆی کارکردنی بەجلی ژێرەوە

پەرستارە ڕوسییەکە لە ئێستادا وەک کچە مودێلی براندێکی بەناوبانگ کاردەکات

2020.06.20 - 22:59
App store icon Play store icon Play store icon
پەرستارە ڕوسییەکە لە ئێستادا وەک کچە مودێلی براندێکی بەناوبانگ کاردەکات

ناس کورد-

ئەو کچە شۆخە پەرستارەی کە وێنەکەی لە میدیا جیهانییەکاندا بڵاوبووەوە کە تێیدا بەجلی ژێرەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە وڵاتی ڕوسیا کاردەکات و دواتر بەوهۆیەوە لەکارەکەی دورخرایەوە، لەئێستادا وەک کچە مودێلێکی براندێکی ڕوسی بەناوبانگ کاردەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕؤژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی بڵاویکردەوە: "نادیا جۆکوڤای تەمەن 23 ساڵ هەرچەندە گەڕێندراوەتەوە سەر کاری پەرستارییەکەی، دوای ئەوەی بەهۆی ئەو جلوبەرگەی لەکاتی کارکردنی لە نەخۆشخانە لەبەریکردبوو، بەڵام بەهۆی بەناوبانگ بوونی لەئێستادا هاوشان لەگەڵ کاری پەرستاری، وەک کچە مۆدیلێک بۆ براندێکی وەرزشی تایبەت بە کۆمپانیای  ZASPORT روسی کار دەکات کە کچی یەکێک لەبەرپرسە ئەمنییەکانی ڕوسیا خاوەندارێتی دەکات". 

 

لای خۆیەوە ئەنستازیا زادورینا، دامەزرینەری کۆمپانیای ZASPORT، بەڕۆژنامە بەریتانییەکەی وتووە: " لە ئێستادا نادیا بەناوبانگ بووە، بووەتە یەکێک لەهێماکانی سەردەمی کۆرۆنا".

 

ماوەیەک لەمەوبەر وێنەیەکی نادیای کچە پەرستاری شوخۆ شەونگ لە میدیا جیهانییەکان  بڵاوبووە کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مۆسکۆ لەژێر پۆشاکێکی تەنکی تایبەت بە خۆ پارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جلی ژێرەوە سەرپەرشتی و چارەسەری توشبووانی ڤایرۆسەکەی دەکرد.

 

پاش بڵاوبوونەوەی وێنەکەش لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەکەوە وەک سزایەک نادیایان لەکارەکەی دەرکرد ، بەڵام دواتر لێکۆڵینەوەکان دەریخست کە ئۆباڵی پرسەکە لە ئەستۆی کارگێری  نەخۆشخانەکەدایە، چونکە کەمتەرخەم بووە لە فەراهەمکردنی کەشێکی فێنک و گونجاو بۆ کارمەندانی نەخۆشخانەکە، چونکە نادیا لەکاتی لێکۆڵینەوەکان هۆکاری دەرکەوتنی بەوشێوەیە گەڕاندبووە بۆ گەرما ونەبوونی ئامێری فێنککەرەوە کە ئەوەش وایلیکردووە ناچاربێت بەجلی ژێرەوە کارەکانی ئەنجامبدات.