گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح و نێچيرڤان بارزانى كۆبوونەوە.. چى تێدا باس كرا؟

2020.06.20 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح و نێچيرڤان بارزانى كۆبوونەوە.. چى تێدا باس كرا؟

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە بەغدا كۆبونەوە و باس لە "گرنگى چارەسەركردنى كێشە هەڵپەسێردراوەكانى نێوان بەغدا و هەرێمى كوردستان" كرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسينگەى سەرۆكايەتى كۆمار لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، لە كۆبونەوەي نێوانيان هەردوولا جەختیان لەسەر چارەسەركردنى كێشە هەڵپەسێردراوەكانى نێوان بەغدا و هەولێر كردوەتەوە، ئەوەش بەپێى دەستور و چوارچێوە ياساييەكان، لەڕێگەى هاريكارى و هەماهەنگی هاوبەش بەشێوەيەك كە مافى سەرجەم عێراقيەكان پارێزراوبێت و دادپەروەرى كۆمەڵايەتى بەدى بێت.

 

زیاتر بخوێنەوە: لێدوانی نوسینگەى مستەفا کازمی دوای کۆبوونەوەى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی

 

لە بەياننامەكەدا ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها لە كۆبونەوەكەدا باس لە چارەسەر پێويستەكان بۆ دەرچوون لە قەيرانى ئابورى وڵات كراوە، تەئكيديش لەسەر كارى هاوبەشى هەموان كراوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى، هەروەها پشتگيرى كردنى كارمەندانى تەندروستى و ئەمنى بۆ مسۆگەركردنى سەلامەتى هاوڵاتيان.

 

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دوو جێگرەکەى سەردانی بەغدایان کرد و پێشتريش لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، کە ئەوەش یەکەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە دوای ئەوەى کازمی بووە سەرۆکوەزیران.  


me_ga.php?id=335me_ga.php?id=336me_ga.php?id=337