ناس کورد-
دژی بۆردومان و لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێم و شەهیدکردنی چەندین هاووڵاتی مەدەنی، هاووڵاتیانی ناحیەی شیلادزێ ڕژانە سەر شەقامەکان و هوتافی "بژی بەرخۆدان بڕوخێ ئەردۆگان" دەڵێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، هاوڵاتیانی ناحیەی شیلادزێ ڕژانەسەر شەقامەکان و لەناو بازاڕی ناحیەکە خۆپیشاندان دەستیپێکرد، ئەوەش دژی لەشکرکێشی و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا و شەهیدکردنی چەندین هاووڵاتی مەدەنی لەو سنورە".
وتیشی، خۆپیشاندەران هوتافی "بژی بەرخۆدان بڕوخێ ئەردۆگان" دەڵێنەوە و بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکەیان.
پەیامنێری ناس کورد ئاماژەی بەوەشکرد، هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێکراوە بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان.
ئێوارەی دوێنێ هەینی، لە چەند بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەسنوری شیلادزێ پێنج کەس شەهید بوون.