ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، ژمارەى پشکنینى رۆژانەى کۆرۆنا بۆ 20 هەزار بەرزدەکەنەوە و دۆخى تەندروستى لەوڵاتدا تا ئێستاش لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەسەن تەمیمى ئەمڕۆ شەممە بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە "وەزارەت کەمتەرخەمى نەکردووە لە دابینکردنى پێداویستى و کەلوپەلى پزیشکى بۆ توشبووان، تا ئێستاش دۆخى تەندروستى لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و تواناى لەخۆگرتنى ژمارەیەکى زۆرترى توشبووانمان هەیە".
وتیشى "500 هەزار پشکنینى تاقیگەیی کۆرۆنا لەچەند رۆژى داهاتوودا دەگەیەنرێنە عێراق، ئەوەش هانماندەدات پشکنینى رۆژانە بۆ 20 هەزار زیاد بکەین".
وەزیرى تەندروستى پێشتر جەختیکردبووەوە کە عێراق دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانى دەرمانە روسییەکە بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا و کۆتایی هەفتەى داهاتوو بەردەستدەبێت.