ناس کورد-
حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر خاکى هەرێمى کوردستان و بۆردومانکردنى ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "بەدڵگرانى و نیگەرانیەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆو چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه ياندنى زیانى گیانی و ماددى بەهاوڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانى ئەو ناوچانە".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە حكومهتى هەرێمى كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت.
لەراگەیەندراوەکەدا داوا لە تورکیا کراوە ڕێز له سەروەرى خاك و نيشتيمانى هەرێمى کوردستان و بەپێویستیزانیوە پەکەکەش ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان.
ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەدڵگرانى و نیگەرانیەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆو چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه ياندنى زیانى گیانی و ماددى بەهاوڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانى ئەو ناوچانە.
حكومه تى هه ريمى كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت.
داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه رى خاك و نيشتيمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان.
حکومەتى هەرێمى کوردستان خوازیارى پەیوەندیى دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکى هەرێمى کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک.
لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانیان دەکەین و هیواى چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ حوزەیرانی