گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک وردەکارى دەستکاریکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات

2020.06.19 - 17:56
پەرلەمانتارێک وردەکارى دەستکاریکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکێتى هۆکارى دابەشنەکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات "حکومەتى دەستکارى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەکات".

 

سەرکۆ گەڵاڵى، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکێتى لە لێدوانێکى تایبەت بە ناس کوردى راگەیاند "ئەوەى ئێمە تێبینى و خوێندنەوەمان بۆى هەیە حکومەت نیازى دەستکاریکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەیە و بەناوى لێبڕینى دەرماڵەوە  دەیەوێت سیستمێکى نوێى مووچە دابنێت".

 

وتیشى "حکومەتى هەرێم دەیەوێت لەو پارەیەى کە لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم لەدواى رێککەوتنیان سیستمێکى نوێى مووچە دابنێت".

 

گەڵاڵى رونیکردەوە،حکومەتى هەرێم مەبەستێتى ئەم مانگە بەو سیستمە کۆنە مووچە نەدات کە مووچە بە کاملى بدرێت بەڵکو کار لەسەر ئەوە دەکات سیستمێکى نوێى مووچە بێتە کایەوە و دواى ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بەرچاوڕونییەکى هەبێت و لەسەر ئەو پارەیەى کە دەبێتە داهات بۆ هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەى کە لە هاوپەیمانانەوە دێت و لەگەڵ پارەى فڕۆشى نەوت سیستمى مووچە دابڕێژێتەوە و هەوڵى بۆ ئەوەیە کە موچەى فەرمانبەران کەم بکاتەوە.

 

پەرلەمانتارەکەى یەکێتى جەختى کردەوە "ئەوەندەى ئێمە بزانین تا لەگەڵ بەغدا نەگەنە رێککەوتن مووچە دابەش ناکەن".