گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی جیهانی وادەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

2020.06.19 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی وادەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

ناس کورد-

لەگەڵ پاشەکشەی ژمارەی توشبوون و مردن بەپەتای کۆرۆنا لەچەند وڵاتێکی جیهاندا، لەئێستادا مەترسی ئەوە هەیە ئەوپاشەکشەیە تەنها کاتی بێت و لە داهاتوودا ژمارەکان دیسان لەئاکامی لێدانی شەپۆلی دووەمی پەتاکەوە جارێکی بەرزببنەوە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییش وادەی لێدانی شەپۆلی دووەمی نەخۆشییەکەی لە ئەوروپا ئاشکراکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هانز گلۆگ، بەڕێوبەری هەرێمایەتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لەلێداونێکی ڕۆژنامەنوسیدا بە ڕۆژنامەی "ئیندپێندنت"ی بەریتانی ڕاگەیاندووە: "سەرەڕای ئەوەی لێدانی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها پێشبینییە و سەلمێنراو نییە، بەڵام دۆخی تەندروستی جیهان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لە ئێستادا هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکە نییە، چونکە تائێستا هیچ چارەسەرو پێکوتەیەک بۆ نەخۆشییەکە بەردەست نەبووە".

 

وتیشی: " پێدەچێت لەگەڵ هاتنی وەرزی پاێزدا ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسەکە لە ئەوروپا جارێکی تربەرزبێتەوە، پێشبینی دەکەین ئەنفلەونزای وەرزی کاریگەری هەبێت لەسەر زۆر بوونی توشبووانی نەخۆشییەکە کە لەکۆتایی وەرزدا هەموو ساڵێک بڵاودەبێتەوە، بەڵام تائێستا ئەو بابەتەش یەکلایی نەکراوەتەوە".

 

بەرپرسە نێودەوڵەتییە داواشیکردووە، وڵاتانی جیهانی بەردەوامبن لە گرتنەبەری ڕێگاکانی خۆپارێزی لە پەتاکە، وتیشی : "بەهۆی زیادبوونی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی هاووڵاتیانی جیهان لە وەرزی هاویندا پێشبینی ئەوەی لێدەکرێت ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە زیاتر بەرزبێتەوە"

 

 لەئێستادا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتوەتە زیاتر لە هەشت ملیۆن 583 هەزار كەس و ژمارەی مردوانی پەتاكەش بۆ زیاتر 456 هەزار بەرزبوەتەوە، داتا جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەشكردووە، لەسەر ئاستی جیهان زیاتر سێ ملیۆن و 594 هەزار كەس كەیسەكانیان بە كراوەیی ماوەتەوە و لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 54 هەزار كەس دۆخی تەندروستیان خراپە كە دەكاتە 2% توشبووەكانی پەتاكە.