گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەشپێستێک سپیپێستێکی بەشان هەڵگرتووە نهێنی ئەو وێنەیەی کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە

2020.06.19 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
 ڕەشپێستێک سپیپێستێکی بەشان هەڵگرتووە  نهێنی ئەو وێنەیەی کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی، نهێنی و وردەکاریی ئەو وێنەیەی ئاشکراکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەشێویەکی بەفراوان لە میدییا جیهانییەکاندا بڵاوبوەوە کە تێیدا پیاوێکی ڕەشپێست دەردەکەوێت لە یەکێک لەخۆپیشاندانەکاندا پیاوێکی سپیپێستی لەشەرشانی هەڵگرتووە و لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکە دووریدەخاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەئاکامی خۆپیشانداێک دژبە سیاسیەتی ڕەگەزپەرستی لە شاری لەندەنی پایتەختی وڵاتی بەریتانیا، وێنەیەکی سەرنجراکێش لەمیدیا جیهانییەکاندا بڵاوبوەوە کە تێیدا پیاوێکی ڕەشپێست پێاوێکی سپیپێستی لەشەرشانی هەڵگرتووە و لە گۆرەپانی خۆپیشاندانەکانی دووریدەخاتەوە.

 

ڕۆژنامەی" گاردیان"ی بەریتانی پاش بڵاوبوونەوەی وێنەکە و دەنگدانەوەی لەمیدیاکانی جیهاندا نهێنی و وردەکاری وێنەکەی ئاشکراکرد، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە: " ئەو دوو پیاوەی کە لەوێنەکەدا دەرکەوتوون هەردووکیان بەشداریانکردووە لە خۆپیشاندانەکانی شاری لەندەن کە ڕۆژی (شەممە)ی ڕابردوو بۆ پاڵپشتیکردن لە ژیانی ڕەشپێستەکان و دژایەتیکردنی سیاسیەتی ڕەگەزپەرستی ئەنجامدرابوو".

 

 

ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکردووە: "ئەو پیاو ڕەشپێستە کە پیاوە سپیپێستەکەی هەڵگرتووە لەوێنەکەدا ناوی (پاتریک هاچینسۆن)ە، ڕاهێنەری لەشڕێکییە لەشاری لەندەن و ئەوەی لەشەر شانیشیەتی ناوی( برین میڵ)ە  و تەمەنی 55 ساڵە و پێشتر ئەفسەر بووە لە بەشی گواستنەوەی پۆلیسی لەندەن و لە ساڵی 2014 خانەنشینکراوە، پێش چەند مانگێکیش وەک لێکۆڵەر لە پۆلیسی شارەکە کاری کردووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئاکامی بەشداریکردنی هەردوو پیاوەکە لە خۆپیشاندانێکی دژ بە سیاسیەتی ڕەگەز پەرستی (میڵ) پیاو سپیپێستەکە لە خۆپیشاندانەکەدا برینداربووە و توشی خوێن بەربوون بووە، بۆیە (هاچینسۆن) بۆ ئەوەی ژیانی میڵ ڕزگاربکات خستویەتیە شەرشانی بەخێرایی گەیاندویەتییە دەرەوەی گۆرەپانی خۆپیشاندانەکە بۆ ئەوەی چارەسەر  پزیشکی وەربگرێت.  

 

لەوبارەیەوە هاچینسۆن بە ڕۆژنامەی بەریتانییەکەی وتووە: "ئەو کارەی من کردومە گەواهی ئەو دەسلمێنێت کە کۆمەڵگای بەریتانیا یەک هەڵویستە دژ بەسیاسیەتی ڕەگەزپەرستی".



 

ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کەلەلایەن کچە هەرزەکارێکی ئەمریکییەوە  تۆمارکرا کەتێیدا ساتە وەختی کوشتنی هاووڵاتییەکی ڕەشپێستی ئەمریکی بە ناوی (جۆرج فلۆید) لە 25 ئایاری ڕابردوودا لە شاری (مینا پۆلیسی) ئەمریکا دەردەخات،  یەکێکە لەهەرە گرنگترین ئەو بەڵگانەی کە دادگاى ئەمریکا پشتی پێ بەستووە لەدادگاییکردنی ئەو پۆلیسانەی کە بوونەتە هۆکاری گیانلەدستدانی فلۆید، کە لەدوایدا بوو بە هۆکاری پریشکی هەڵگیرسانی شەپۆلی توڕەییەکانی گەلی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی جیهان دژ بە سیاسەتی ڕەگەزپەرستی.

 

 لە ئێستادا تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی فلۆید، (دێرک شۆڤین)ە، کە لەلایەن دادگاوە تاوانی کوشتنی پلە دووی خراوەتە پاڵ، شۆڤین لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا کە ماوەی 8 خولەکە دەردەکەوێت بە توندی ئەژنۆی خستوەتە سەرملی فلۆید بەبێ ئەوەی گوێبدات بە هاوارەکانی کە دەڵێت: "خنکام ناتوانم چیدی هەناسە بدەم".