ناس کورد-
دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سلێمانی لەژێر کاریگەری پەکەکەدایە، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند، سلێمانی لەژێرکاریگەری کوردبووندایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمرۆ هەینی 19ی حوزەیرانی 2020، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە تویتێکدا وەڵامی وەزیرەی دەرەوەی تورکیای دایەوە رایگەیاند: "سلێمانی تەنها لەژێر کاریگەری کوردبووندایە، بۆیە پێی دەڵێن شاری هەڵمەت و قوربانی."
ئەمە لەکاتێکدایە، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندبوو: "سلێمانی لەژێر کاریگەری پەکەکەدایە"، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە لەدژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم، لە سلێمانی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.