گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین ئامار.. کۆرۆنا لە پایتەختی چینەوە لە تەشەنەسەندنەوەدایە

2020.06.19 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین ئامار.. کۆرۆنا لە پایتەختی چینەوە لە تەشەنەسەندنەوەدایە

ناس کورد-

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بەرەو دووبارە تەشەنەسەندنەوە دەچێت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی توشبووان زیاد دەکەنەوە، هەر ئەمڕۆ هەینیش بەرپرسانی تەندروستیی ئەو وڵاتە 32 حاڵەتی نوێیان ڕاگەیاند کە 25یان لە پەکینی پایتەختن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی 19ی حوزەیرانی 2020، لیژنەی تەندروستیی نیشتیمانیی چین ڕایگەیاند: "32 حاڵەتی نوێی کۆرۆنایان تۆمارکردووە و 25 حاڵەتیان لە پەکینی پایتەختی وڵاتەکەیە"، لەکاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە، 28 حاڵەت تۆمارکران و 25یان لە پەکین بوون.  

 

کۆرۆنا کە لەشاری ووهانی چینەوە بەهەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، بەڵام لەوێ هەرزوو ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵ کرا و لەدوای کەمتر لە دوو مانگ لە داخستن و کەرەنتینەکردن، بازاڕ و قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان کرانەوە.

 

ئێستا ئەو وڵاتە بەشەپۆلێکی دیکەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا تێپەڕدەبێت، بەڵام ئەمجارە لە پەکینی پایتەختەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە بازاڕێکی سەوزە و میوە دووبارە حاڵەتی ڤایرۆسەکە دەرکەوتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە هاتوچۆی هاووڵاتیانیان لە پەکین سنوردار کردووە، قوتابخانەکان ی داخستووە و ڕێکاری گرتووەتەبەر بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

 

لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی ڤایرۆسەکە لەچین 83 هەزار و 325 کەسن و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 634 توشبوو گیانیانلەدەستداوە و 78 هەزار و 398 کەسیشیان چاکبوونەتەوە، لەئێستاشدا 293 توشبووی تۆمارکراوی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا هەن و هەڵگری ڤایرۆسەکەن.