گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوويەكى كۆرۆنا لە بەغدا خۆى كوشت

2020.06.18 - 22:31
توشبوويەكى كۆرۆنا لە بەغدا خۆى كوشت

ناس کورد-

 

دوو حاڵەتى خۆكوشتن لە پارێزگاى بەغدا تۆمار كران، كە يەكيان پياوێك بوە و بەهۆى توشبوونيەوە بووە بە ڤايرۆسى كۆرۆنا.

 

سەرچاوەكانى هەواڵى عێراقى ئاشكرايانكرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو كەس لە پارێزگاى بەغدا خۆيان كوشتووە كە يەكيان پياو و بوە و ئەوى تريان ژن.

 

ڕونيشكراوەتەوە، حاڵەتى يەكەم لە ناوچەى كەريعات بوە كە پياوێك لەناو ماڵەكەى خۆيدا گولـلەيەكى ناوە بەخۆيەوە و خۆى كوشتوە، ئەوەش دواى ئەوەى توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە.

 

بەپێى وتەى سەرچاوەكان، هەروەها ژنێكيش لەناوچەى ڕاشديە هەر لەناو ماڵەكە خۆيدا گولـلەيەكى ناوە بەخۆيەوە خۆى كوشتوە، بەڵام هۆكارى خۆكوشتنەكەى ديار نييە.

 

لەماوەى چەند ساڵى ڕابردودا حاڵەتەكانى خۆكوشتن لە عێراق ڕوويان لە زيادون كردوە، زۆرينەشيان بەهۆى كێشەى كۆمەڵايەتى و كێشەى ئابوريەوەيە و تائێستاش ژمارەيەكى فەرمى لەلايەنە فەرميەكانەوە لەسەر رێژەى خۆكوشتن لە عێراق بڵاونەكراوەتەوە.