ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 578 پشکنینی کۆرۆنا بۆ گومانلێکراوان و بەرکەوتووان ئەنجام دراوە، تیایدا هەزار و 463 توشبووی نوێ لە سەرانسەری وڵات تۆمار کرا، ئاماژەی بەوەشکردووە، 83 توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتەکە، تۆمارکردنی هەزار و 463 توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە، زۆرترین ژمارەی توشبوونە لە 24 کاتژمێردا تۆمارکرابێت لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، حاڵەتەکان بەپێی پارێزگاکان:
بەغدا\ڕەسافە: 81
بەغدا\کەڕادە: 164
بەغدا\ شاری پزیشکی: 270
نەجەف: 109
سلێمانی: 136
هەولێر: 29
کەربەلا: 44
کەرکوک: 52
دیالە: 40
واست: 118
دیوانیە: 69
بەسرە: 101
میسان: 134
بابل: 52
زیقار: 20
نەینەوا: 19
ئەنبار: 17
دهۆک: 1
سەڵاحەدین: 7
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە کە 83 کەسن و هەروەها 563 توشبووش چاکبوونەتەوە.
لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە، 25 هەزار و 717 کەس و لەو ژمارەیەش 11 هەزار و 333 کەس چاکبوونەتەوە و 856 کەسیش گیانیانلەدەستداوە، لەئێستاشدا 13 هەزار و 528 کەس لە نەخۆشخانەن و لەو ژمارەیەس 212 کەسیان لەژووری چاودێری چڕدان.