ناس کورد-
لەشاری سلێمانی خۆپیشاندان دژی لەشکرکێشی و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران دروشمی "بۆدەرەوە تورکیا بۆدەرەوە، تیرۆرست ئەردۆگان" دەڵێنەوە، پەیامنێری ناس کوردیش دەڵێت، گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2020، گروپی ئاشتی، دژی بۆردومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و ئیران بۆسەر خاکی هەرێم خۆپیشاندێکیان لەبەردەم باخی گشتی لەشاری سلیمانی ڕێکخست.
پەیامنێری ناس کورد لەنێو خۆپیشاندانەکەوە رایگەیاند، هەرزوو گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو و بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیش، هێزە ئەمنییەکان گازی فرمیسکڕێژیان بەکارهێنا و بەوهۆیەشەوە برینداری لیکەوتەوە.
وتیشی، خۆپیشاندەران هوتاف لەدژی ئەردۆگانی سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێنەوە و دەڵێن "ئەردۆگان تیرۆرست" یاخود "بۆ دەرەوە تورکیا بۆ دەرەوە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ".
پەیامنێری ناس کورد ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا خۆپیشاندانەکە بەردەوامە و دەیانویست لەبەردەم باخی گشتییەوە بەرەو بەر دەرکی سەرا برۆن، بەڵام ڕێگرییان لێکرا و ڕێگەیان پێنەدرا.