گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخۆشخانەی هیوا: نۆ کارمەند و سێ پزیشکمان توشی کۆرۆنا بوون بەڵام بەردەوامدەبین

2020.06.18 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشخانەی هیوا: نۆ کارمەند و سێ پزیشکمان توشی کۆرۆنا بوون بەڵام بەردەوامدەبین

ناس کورد-

نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا نۆ کارمەند و سێ پزیشکیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئاماژە بەوەشدەکات، بەردەوامدەبن لەسەر خزمەتگوزارییەکانیان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی حوزەیرانی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند: "تاوەکو ئێستا نۆ کارمەند و سێ پزیشکی نەخۆشخانەکەمان توشی کۆرۆنا بوون".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە:" سەرجەمیان کەرەنتین کراون و تەنها دووانیان پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە، سوپاس بۆ خوا هەموویان بارودۆخیان جێگیرە".

 

لە ڕاگەیەندراوەکە کە لە هەژماری فەرمی نەخۆشخانەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش هاتووە: " نەخۆشخانەی هیوا لەچوارچێوەی رێوشوێنی توندی خۆپارێزیدا بەردەوام دەبێت لە خزمەتگوزاریەکانی بۆ دوچاربووانی شێرپەنجە".