گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەرێكى ترى كۆرۆنا بەڕێوەيە و ئەمجارەيان لە خوێنى مانگا دەرهێنراوە

2020.06.18 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
چارەسەرێكى ترى كۆرۆنا بەڕێوەيە و ئەمجارەيان لە خوێنى مانگا دەرهێنراوە

ناس کورد- 

كۆمپانيايەكى ئەمريكى چارەسەرێكى ترى بۆ توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا دۆزيوەتەوە كە لە خوێنى مانگا دەرهێنراوە و لەسەر توشبوانيش تاقيدەكرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

تۆڕى "سى ئێن ئێن" بڵاويكردەوە، كۆمپانياى SAB ى تايبەت بە چارەسەرى زيندەيى كە بارەگاكەى لە ولايەتى داكوتاى باشورە چارەسەرێكى ترى بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا دۆزيوەتەوە، چارەسەرەكە لە خوێنى مانگا دەرهێنراوە و بەرێگەى دژە تەنەكان كار دەكات و پشت بە پلازماى خوێنى مانگا دەبەستێت.

 

ئەوەش هاتوە، پلازماکە لە خوێنى مانگاى ئاسايى دەرنەهێنراوە بەڵكو لەو مانگايانەى كە بە ئەندازيارى بۆماوەييدا تێپەڕيون و سيستمى بەرگریيان لە سيستمى بەرگرى مرۆڤەوە نزيكە دەرهێنراوە.

 

بەگوێرەى زانياريەكان، ئەو مانگايانە دژە تەن دروست دەكەن بۆ بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جەستەى مرۆڤدا، ئەگەر سەركەوتنى بەدەستهێنا ئەوا دەكرێتە چارەسەرێك دژى پەتاى كۆرۆنا.

 

لاى خۆيەوە "ئێدى سۆليڤان" بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى كۆمپانياكە وتويەتى، ئەو مانگايانە دژە تەن دروست دەكەن كە لە تاقيگەدا تواناى لەناوبردنى ڤايرۆسى كۆرۆنايان هەيە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، خۆشحاڵ دەبن بە دەستكردن بە تاقيكردنەوەى لەسەر توشبوان و دواتر ئامادەكاريەكان و ڕەزامەندیدان لەسەرى.