ناس کورد-
بەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) چەند کاتیۆشایەک ئاراستەى ناوچەى سەوز کرا و لە باڵەخانەى باڵیۆزخانەى ئەمریکاوە لە بەغدا زەنگى ئاگادارکردنەوە لێدرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "چوار موشەکى جۆرى کاتیۆشا لەنزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوچەى سەوز کەوتە خوارەوە".
وتیشى "لەدواى کەوتنى موشەکەکان لە باڵەخانەى باڵیۆزخانەى ئەمریکاوە زەنگى ئاگادارکردنەوە لێدرا".
هاوکات هێزە ئەمنییەکان توانییان لە نزیک سەربازگەى رەشید سەکۆى ئاڕاستەکردنى موشەکەکان بدۆزنەوە.