گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیران توشى روداوى هاتووچۆ دەکات 

خۆپیشاندەرێکى کورد ڕێ لە کەژاوەى ئۆتۆمبێلەکانى سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا دەگرێت 

2020.06.17 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندەرێکى کورد ڕێ لە کەژاوەى ئۆتۆمبێلەکانى سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا دەگرێت 

ناس کورد-

 دژبە لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندەرێک لە بەریتانیا ڕێ لە کەژاوەی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەگرێت و توشی ڕووداوی هاتوچۆی دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ(چوارشەممە، 17ی حوزەیرانی 2020) بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکی وەزیرانی بەریتانیا لە کاتی تەواوبوونی کۆبوونەوەیەکی لە پەرلەمانی بەریتانیا و دەرچوونی لە باڵەخانەی پەرلەمان بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ نوسینگەکەی خۆی لە ناوچەی "داونینگ ستریت"، خۆپیشاندەرێکى کورد لە ناوەڕاستی شەقامەکەوە لە ناکاو خۆی هەڵدەداتە بەردەم ئۆتۆمبێڵی یەکەمی کەژاوەکەی جۆنسۆن و توشی ڕووداوی هاتوچۆیان دەکات".

 

میدیاکانى بەریتانیا بڵاویان کردەوە، لەنێو خۆپیشاندەرانى بەردەم باڵەخانەى پەرلەمانى بەریتانیا لە شارى لەندەن کە بۆ سەرکۆنەکردنى لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆ سەر هەرێمى کوردستان بە بیانووى لێدان لە پەکەکە، خۆپیشاندەرێک لەکاتی بینینی هاتنە دەرەوەی کەژاوەکەی جۆنسۆن لە دەرگای پەرلەمانی بەریتانیا بەشێوەیەکی کتوپڕ بەر لە ئۆتۆمبێلەکان دەگرێت ئەوەش وادەکات ئۆتۆمبێلی یەکەم لە کەژاوەکەی جۆنسۆن لە ناکاو ڕاوەستێت و ئۆتۆمبێلەکەی پشتەوەی کە سەرۆکوەزیرانی تێیدا بووە ئەویش لە ناکاوا ڕاوەستێت، بۆیە ئۆتومبێلی سێیەم کە لەدواوەی ئۆتۆمبێلەکەی جۆنسۆنەوە بووە و لە جۆری فۆڕویل بووە خۆی پێیدا دەکێشێت و توشی زیانی دەکات.

 لای خۆشییەوە دوای ڕووداوەکە، وتەبێژی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند "ئۆتومبێلەکەی سەرۆکوەزیران هەندێک زیانی سوکی پێگەیشتووە و کەسیش لە ڕووداوەکەدا بریندارنەبووە".