گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا لەڕێگەى فێنککەرەوەى نەخۆشخانەکانەوە دەگوێزرێتەوە؟ تەندروستى جيهانى چى دەڵێت؟ 

2020.06.17 - 22:13
کۆرۆنا لەڕێگەى فێنککەرەوەى نەخۆشخانەکانەوە دەگوێزرێتەوە؟ تەندروستى جيهانى چى دەڵێت؟ 

ناس کورد- 

نوسينگەى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى لە عێراق ڕەتيكردەوە كە ڤايرۆسى كۆرۆنا لەرێگەى  سيستمى فێنككەرەوەى نەخۆشخانەكانى تايبەت بە جياكردنەوەى توشبوانى ڤايرۆسەكە بگوازرێتەوە.

 

نوسينگەكە لەبەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، ئەو دەنگۆيانەى لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان باس دەكرێن گوايە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ڕێگەى فێنککەرەوەى نەخۆشخانەكانى تايبەت بە جياكردنەوەى توشبوانى كۆرۆناوە دەگوازرێتەوە دوورن لە ڕاستيەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، داواش لە هەموان دەكەن كە هۆشيار بن لە خوێندنەوەى پڕوپاگەندەى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان لەو بارەيەوە.

 

ئەمەش دواى ئەوە دێت، چەند ڕۆژێكە ژمارەيەك پەيجى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان نامەيەكيان بڵاوكردوەتەوە كە سەرچاوەكەى ناديارە و تێيدا ئاماژە بەوە کراوە كە "سيستمى فێنككەرەوەى نەخۆشخانەكانى تايبەت بە توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا هەواى ناو نەخۆشخانەكە ئاڵوگۆڕ دەكات ئەوەش بوەتە هۆى ئەوەى كە ڤايرۆسەكە لەناو كارمەندانى نەخۆشخانەكان بڵاوببێتەوە.