گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەفتەيەكدا لە عێراق چى ڕويداوە؟

هاوپەيمانى نێودەوڵەتى چالاكيەكانى هەفتەيەكى هێزە ئەمنيەكانى لە عێڕاق بڵاوكرەوە

2020.06.17 - 21:46
هاوپەيمانى نێودەوڵەتى چالاكيەكانى هەفتەيەكى هێزە ئەمنيەكانى لە عێڕاق بڵاوكرەوە

ناس کورد-

هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لە عێڕاق و سوريا گرنگترين دەستكەوتەكانى هێزە ئەمنيەكانى دژى چەكدارانى داعش لەماوەى هەفتەيەكدا بڵاوكردەوە و جەختیشدەكاتەوە هێزە عێراقيەكان و هێزەكانى سورياى ديموكرات "هەسەدە" دواى چەكدارانى داعش دەكەون لەهەر شوێنێك بن.

 

عەقيد "مايڵز ب.كيگينزى سێيەم" وتەبێژى سەربازى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لە بەياننامەيەكدا ڕايگەياندوە، هاوبەشەكانمان لە عێراق و سوريا بەردەوامن لە ڕاوەدونانى ڕێكخراوى داعش، گروپى بچوكى تيرۆرستى لە ناوچە سەختە بيابانى و چۆڵەوانيەكان دەژين، بەڵام هێزە عێراقيەكان و هەسەدە ڕاوەدويان دەنێين لە هەر كوێيەك بن.

 

وتيشى، لەماوەى ڕابردودا هێزە عێراقيەكان چەندين دەستكەوتيان هەبوە كە ئەمانەن:

 

- 10ى حوزەيران 

دەستگيركردنى تيرۆرستێكى داعش كە لە ديوانى "الحسبة" كارى كردوە، لەو كاتەى موسڵيان كۆنترۆڵ كرد.

 

- 11ى حوزەيران

دەست بەسەر سێ حەشارگەى چەك و تەقەمەنيدا گیراوە كە 5 هاوەن و سەكۆى هەڵدانى موشەكيان تێدا بوە، هەروەها لە چەند پرۆسەيەكى تردا دەستگيراوە بەسەر چەندين جۆر چەك و تەقەمەنى و چەند چەكدارێكيش دەستگير كراون.

 

-  12ى حوزەيران 

مەترسيدارترين گوازەرەوەى تيرۆرستان لە نێوان عێراق و سوريا و چەند دەوڵەتێكى عەرەبى و ئەوروپى دەستگير كراوە كە چەندين تۆڕى گواستنەوەى بەڕێوەبردوە و پەيوەنديەكى فراوانى هەبوە بۆ ئەنجامدانى ساختەكارى دراو و سپيكردنەوەى، سەرەڕاى ئەوەش حەشارگەيەكى گەورەى چەك و تەقەمەنى لە قەزاى فەلوجە دۆزراوەتەوە و هەمويان لەناوبراون، هەر لەو بەروارەدا دوو چەكدارى داعش دەسگير كراون و دەستيش گيراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو و 5 ماتۆڕسكيل و چەندين جۆر چەك و تەقەمەنى تر.

 

- 13 ى حوزەيران

لەسەر داواى هێزەكانى پێشمەرگە بە هەماهەنگى لەگەڵ سەركردايەتى پرۆسە هاوبەشەكانى عێراق، هاوپەيمانى نێودەوڵەتى هێرشێكى ئاسمانى بۆ سەر پاشماوەكانى داعش لە چياى قەرەچۆخ و دەورەبەرى ئەنجامداوە و لە پرۆسەكەدا 15 چەكدارى تيرۆرست كوژراون، هەوڵەكە هاوبەش بوە و هێزەكانى پێشمەگەر زانياريان داوە و چاودێريان كردوە و فڕۆكە جەنگيەكانيش بۆردومان.

 

لەهەمان بەرواردا هێزە عێراقيەكان دەستيان بەسەر چەندين جۆر چەك و تەقەمەنى و بەڵگەنامەى نهێنيدا گرتوە لە ناوچەى حەديسە كە هى چەكدارانى داعشن، لەلايەكى ترەوە 6 چەكدارى تيرۆرست دەستگير كراون كە داوا كراو بوون لە دادگا عێراقيەكان، لە دێى "سروج"ى سەربە ناحيەى "شورا"ش لەناوچەى "حەمام عەليل"ى موسڵ دوو تيرۆرست دەستگير كراون، هێزە ئەمنيەكانيش چياى "هارون"يان لە ناحيەى "عيازە"ى سەربە موسڵ پشكنيوە و دەست بەسەر چەندين جۆر تەقەمەنيدا گيراوە.

 

- 14 ى حوزەيران

لە پرۆسەيەكى ئەمنى لە كەركوك دوو حەشارگەى داعش دۆزراونەتەوە و لەناوبراون، هەروەها تيرۆرستێك دەستگير كراوە كە داواكراو بوە.

 

- 15ى حوزەيران 

لە بيابانى كوبەيسە و بيابانى ناوچەى بەغدادى لە خۆرئاواى ئەنبار دەست بەسەر چەندين جۆر تەقەمەنى و گولە هاوەن و پێداويستى تر گيراوە و لەناوبراون،  لە ماڵێك لە ناحيەى بەكر لە قەزاى هيت دەست بەسەر چەندين پێداويستى تەقاندنەوەدا گيراوە.

 

هەر لەو بەروارە لە باكورى قەزاى ميقداديە دەست بەسەر چەندين جۆر تەقەمى و پێداويستيدا گيراوە و لەناوبراون، 4 چەكدارى تيرۆرست دەستگير كراون كە لەماوەى ڕابردودا لەناوچەى ئيمام عەسكەر و ناوچەى دەبات سەربە قەزاى بەلەدروز لە ديالە  تەقەمەنيان داناوە و تەقاندويانەتەوە، دەستيش بەسەر چەندين جۆر تەقەمەنيدا گيراوە، هێزە ئەمنيەكان پرۆسەيەكيان لە ناوچەى ئوم كەرامى سەربە ناحيەى عوزێم لە ديالە ئەنجامداوە و دەست بەسەر چەندين جۆر تەقەمەنيدا گيراوە و تەقێنراونەتەوە.

 

- 16ى حوزەيران

لە دێى رمبوسى لە قەزاى شنگار دوو تونێلى تيرۆرستان لەناوبراون، پرۆسەيەكى گەورەى سەربازى لە پارێزگاى ئەنبار ئەنجامدراوە بۆ ڕاوەدونانى چەكدارانى داعش و دەست بەسەر چەندين جۆر چەك و تەقەمەنى و پێداويستيدا گيراوە و تەقێنراونەتەوە.