کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا
.
پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له چه‌ند ڕۆژى ئاینده‌دا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باڵا ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ بڕیاردان له‌ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش و له‌ناوبردنى چه‌كدارانى داعش له 570 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا، به‌پێى ئامارێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش له ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوودا له‌و ناوچانه داعش زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سى له كرده‌وه‌كانیدا به ئامانج کردووە.
.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه تایبه‌ت به ناس كورد-ى ڕاگه‌یاند: "لیژنه ناوچه‌ییه‌كانى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه، له دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركوك، مه‌خمور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواى موسڵ، ڕوپێوییهكانیان تایبه‌ت به هه‌بوونی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق دیاریكرد و كاره‌كانیان كۆتاییهات، ته‌واوى زانیارییه‌كان خراونه‌ته سه‌ر نه‌خشه، له ئێستادا هه‌ردوولا له خانه‌قین تا ڕه‌بیعه به قوڵی 1 بۆ 20 كیلۆمه‌تر و به‌پێى جیاوازى ناوچه‌كان بۆشایى ئه‌منى له نێوانیاندا هه‌یه".
.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی: "به‌پێى ڕوپێوییهكه، پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، به درێژاى 570 كیلۆمه‌تر دووری لە نێوانیاندا هەیە، كه بۆته مۆڵگه‌یه‌ك بۆ چه‌كدارانى داعش، تا بنكه دابنێت و كارى تیرۆرستى ئەنجامبدەن، له چه‌ند ڕۆژى ئاینده‌دا له ئاستى باڵا پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كۆده‌بنه‌وه، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆن و دروستكردنى هێزى هاوبه‌ش و ناوه‌ندى هاوبه‌ش، تا ئه‌و بۆشاییە ئەمنییانە چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌و بنكانه‌ى داعش له‌ناوبه‌رین".
.
"هیچ ڕێككه‌وتنێك نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان تا ئێستا، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وه‌ك سه‌رۆكى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ئاگادارى ورده‌كارییه‌كانى گفتوگۆى نێوان هێزه‌كانى سوپاى عێراق و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌و فه‌رمانى به سوپاى عێراق كردووه له قۆناغى ئێستادا هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆكارى ته‌شه‌نه‌كردنى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانى چه‌كدارانى داعش به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ى بۆشایی ئه‌منى هه‌یه وه له ناوچه كوردستانییه‌كانیش"، جه‌بار یاوه‌ر واى وت.
.
ئه‌وه‌شى خسته‌روو، به‌پێى جموجوڵه‌كانى چه‌كدارانى داعش مه‌زه‌نده ده‌كرێت 500 بۆ 1000 چه‌كدارى ڕێكخراوه‌كه له‌و ناوچانه بوونیان هه‌بێت، وتیشی: "وه‌ك وهزارەتى پێشمه‌رگه له كۆتایى ساڵى 2017وە تا كۆتایى 2018، تۆمارمان کردووە، نزیكه‌ى 456 كرده‌ى تیرۆرستى داعش ئه‌نجامیداوه لەو ناوچانە، له‌و كرده‌وانه‌ش نزیكه‌ى هه‌زار و 720 كه‌س كوژراون یان برینداربوون یان ڕفێندراون، هه‌روه‌ها له كۆتایی ساڵى 2018 تا سێ مانگی سەرەتای 2019، له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 100 كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجامدراون و 460 كه‌س كوژراون و برینداربوون".
.
.