گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بازاڕی نەوت ناسەقامگیرە و نرخەکان بەرز و نزم دەکات.. بەڵام هۆکارەکان چین؟

2020.06.17 - 13:56
بازاڕی نەوت ناسەقامگیرە و نرخەکان بەرز و نزم دەکات.. بەڵام هۆکارەکان چین؟

ناس کورد-

دۆزینەوەکەى زانکۆی ئۆکسفۆرد بەوەى دەرمانی دێکسامێساسۆن دەتوانێت ڕادەی مەترسیداری و کوشندەیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمبکاتەوە لەسەر ئەو کەسانەى باری تەندروستییان جێگیرە بووەهۆی ئەوەى جارێکی تر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبێتەوە، بەڵام دواتر بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە و چەند هۆکارێکی تر نرخەکەى دابەزیوە.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی حوزەیرانی 2020، بە ئومێدی بوژانەوەى ئابوری جیهان و دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ کۆرۆنا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە و گەیشتە 41.91 دۆلار.

 

زیاتر بخوێنەوە: زانایانی ئۆکسفۆرد یەکەم چارەسەریان بۆ کەمکردنەوەى ڕێژەى مردن بە کۆرۆنا دۆزییەوە

 

بەڵام بۆ دوای نیوەڕۆکەى، جارێکی تر نرخەکەى دابەزییەوە و گەیشتە 40.77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت.

 

دابەزینەکەش دوو هۆکاری هەیە، یەکەمیان پەیوەندی بە زیادبوونی یەدەگی کۆگاکانی نەوتی ئەمریکاوە هەیە کە ئەوەش کاریگەری هەیە بۆسەر خواست لەسەری، هەروەها ئەگەری دەستپێکردنی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە ئەمریکا و چەندین وڵاتی جیهان.

 

زیاتر بخوێنەوە: لە چین و ئەمریکا و بەرازیل و هندستان چى ڕوودەدات؟

 

جیا لە برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش دابەزی بۆ 37.95 دۆلار.

 

دوێنێ سێشەممە نرخی جۆرە جیاوازەکانی نەوتی خاو بەرزبووەوە دوای ئەوەى ئاژانسی وزەى نێودەوڵەتی پێشبینییەکانی بەرزکردەوە لەبارەى خواست لەسەر نەوت بۆ 91.7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.