کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا
.
كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 15 نیسان سەرجەم دەرگاكانی ناوەندەكانی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ ئەمساڵ کرایەوە.
.
عامر ئەلمەعموری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "كۆمپانیاكەمان هەموو ئامادەكارییە هونەری و كارگێڕییەكانی بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی عێراقی تەواوكردووە، لقی پارێزگای موسەنا یەكەم بڕی بەروبومی گەنمی جوتیارانی پلە یەكی وەرگرت، كە ڕێژەكەی دەگاتە 26 هەزار و 720 تۆن گەنم".
.
سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان، عامر ئەلمەعموری وتی، هەمیشە وەرزی دورینەوەی گەنمی شارەكانی هەرێمی كوردستان لە مانگی حوزەیرانەوە دەستپێدەكات، ئەوەش بەهۆی كەشوهەوای ناوچەكەوە، هەركات بەروبومی گەنمەكەیان دورایەوە بە دڵنیاییەوە لەوێش دەستدەكرێت بە وەرگرتنی گەنم.
.
بۆ ساڵی 2018 نرخی یەك تۆن گەنمی پلەیەك، لە لایەن وەزارەتی بازرگانییەوە خەمڵێندرا بە بە 560 هەزار دینار، پلە دووش بە 480 هەزار دینار و پلە سێ بە 420 هەزار دینار، بەڵام بەهۆی پێنەدانی پارەی گەنم و تاخیربوونی لە لایەن حکومەتەوە، جوتیارانی هەرێم لە بازاڕدا بە هەرزانتر گەنمەکانیان دەفرۆشت.
.
.