کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- عه‌مار میرداڤی
.
دواى نه‌مانی ده‌سته‌ڵاتی داعش لە سوریا، پرۆسه‌ی رزگاركردنی كچان و ژنانی ئێزدی به‌رده‌وامه، لێپرسراوی نوسینگه‌ی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانی ئێزدی، دڵنیایی دا لەوەی بەردەوامدەبن لە سۆراغی بێسەروشوێنانی ئێزدی.
.
حسێن قائیدی لێپرسراوی نوسینگه‌ی ڕزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدیی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "پێش چه‌ند رۆژێك ژماره‌یه‌ك لە کچان و ژنانی ئێزدی له وڵاتی سوریا ڕزگاركران، 24 له‌و ڕزگاربووانه گه‌یشتنه‌وه شاری دهۆك، كه هه‌موویان خه‌ڵكی قه‌زای شەنگال و دەوروبهری بوون"
.
"پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی ئێزدییان به‌رده‌وامه، كه‌سوكاری رفێندراوان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین تا ته‌واوی رفێندراوان ڕزگار ده‌كه‌ین"، حسێن قائیدی وای وت.
.
ڕونیشیکردەوە، بۆ هه‌ر قۆناغێك پلانێكی تایبه‌تیان هه‌یه، دوای كۆتایی هاتنی ده‌سهه‌ڵاتی داعش‌یش پلانێكی نوێیان داڕشتووە، بۆیە گەشبینن له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا ژماره‌یه‌كی دیکە لە کچان و ژنانی ئێزدی ڕزگار بکەن.
.
بە وتەی لێپرسراوی نوسینگه‌ی ڕزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدیی، یەکێک لەو گرفتانەی کە ڕووبەڕوی گەڕاندنەوەی ئەو ڕزگاربووانە بۆتەوە، داخستنی سنوری ڕۆژئاوای کوردستان "سێمێلکا"یە، کە چەند جارێکیش بە فەرمی داوایان لە هەسەدە كردووه كه ئەو دەروازەیە بکاتەوە، به‌ڵام هەسەدە بەو داوایە ڕازی نەبووە.
.
تا ئێستاش لە کۆی ئەو 6 هەزار و 417 ئێزدییەی لە ساڵی 2014دا لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون، 3 هەزار و 451 کەسیان ڕزگاركراون، چارەنوسی ئەوانی دیکەش بە نادیاری ماوەتەوە.
.
.