گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەى ئەو شاخە سەهۆڵینەی تايتانيكى نقوم كرد بڵاوکرایەوە.. 40 كاتژمێر پێش كارەساتەكە گيراوە

2020.06.16 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
وێنەى ئەو شاخە سەهۆڵینەی تايتانيكى نقوم كرد بڵاوکرایەوە.. 40 كاتژمێر پێش كارەساتەكە گيراوە

ناس کورد-

وێنەيەكى دەگمەنى شاخێكى سەهۆڵى بڵاوكرايەوە كە دەوترێت 100 ساڵ پێش ئێستا كەشتیى بەناوبانگى تايتانيكى نقوم كردوە كە بەهۆيەوە زياتر لە 1500 كەس گيانيان لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەشتى تايتانيك كە گەورەترين كەشتیى گواستنەوە بوو لەسەردەمى خۆيدا، لەساڵى 1912 لە زەرياى ئەتڵەسيدا نقوم بوو كاتێك كە لە لەندەنى پايتەختى بەرتيانياوە بۆ شارى نيويۆركى ئەمريكا لەڕێدا بوو، كەشتيەكە دوو هەزار و 223 كەسى لەسەر بوو، هەزار و 517 سەرنشينى گيانيان لەدەستدا و 706 كەسيش ڕزگاريان بوو.

 

وێنەى شاخەكە كە لەلايەن ڕۆژنامەى The Independentەوە بڵاوكراوەتەوە، لەلايەن كاپتنى كەشتيەكى ترى نەفەرهەڵگر گيراوە، ئەوەش پێش دوو ڕۆژ لەوەى كە كەشتیى تايتانيك خۆى پێدا بكێشێت و نقوم ببێت، وێنەگرەكەش كاپتن "دەبليو وود" بووە.

 

وود ئارەزويەكى زۆرى بۆ وێنەگرتن هەبووە لەو كاتەدا كە تەنها وێنەى ڕەش و سپى هەبووە و كاپتنى کەشتى "ئێس ئێس ئيتونيان" بوە و لە 12ی نیسانی 1912 وێنەكەى گرتوە، هەروەها شوێنى شاخە سەهۆڵەكەشى ديارى كردوە، كاتێكيش تايتانيك نقوم دەبێت هەمان شوێنەكەى وەك هەمان وردەكاريەكانى كاپتن وود ديارى كراوە.

 

وود كاتێك كەشتيەكەى گەيشتوەتە نيويۆرك وێنەكەى چاپ كردوە و دواتر كۆپيەكى لەبەر گرتوەتەوە لەگەڵ نامەيەكدا ناردويەتى بۆ نەنكى.

 

هەرچەند دەوترێت نامەكە بۆ 1913 دەگەڕێتەوە، خاوەنى ئەو مەزادەى وێنەكەى تێدا دانراوە جەخت دەکاتەوە كە نامەكەى وود جەخت لە ڕاستى بەروارى وێنەكە دەكاتەوە و وود تێيدا بۆ نەنكى نوسيويەتى: "ئەم وێنەيەت بۆ دەنێرم كە لە زەريادا گرتومە و لەكاتێكدايە كە كەشتى ئيتونيان بە تەنيشت شاخێكى سەهۆڵيدا تێدەپەڕێت كە هەر ئەو شاخەيە كەشتى تايتانيكى نوقم كرد".

هەر لەنامەكەدا باسى لەوەشكردوە: "40 كاتژمێر پێش ئەوە ئێمە بە تەنيشتيدا تێپەڕين، لە ڕۆژدا و بە ئاسانى سەهۆڵەكەمان بينى و ئەم وێنەيەم گرت". 

 

 وود لەسەر وێنەكەش نوسيويەتى: "شاخى سەهۆڵى كە كاپتن وود كاپتنى كەشتى ئێس ئێس ئيتونيان وێنەى گرتوە"، هەروەها وردەكارى شوێنەكەشى نوسييوە كە (41 پلە 50 باكور)، (49 پلە 50 خۆرئاوا) يە لە 12ى نيسان كاتژمێر 4:00ی ئێوارە.

 

وێنەكە و نامەكە لە هۆڵى Henry Aldridge and Son of Devizes لە زيادكردنێكى ئاشكرادا فرۆشرا بە بڕى 12 هەزار جونەى ئيستەرلينى (15 هەزار دۆلار).