گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بڕیارەکەت ڕایەکی کەسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە’’

وەڵامی هێمن هەورامی و مونا قەوهەچی لەبارەی بڕیارەکەی ڕێواز فایەق.. ’’خۆت ئاگادار بوویت’’

2020.06.16 - 21:00
وەڵامی هێمن هەورامی و مونا قەوهەچی لەبارەی بڕیارەکەی ڕێواز فایەق.. ’’خۆت ئاگادار بوویت’’

ناس کورد-

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی حوزەیرانی 2020، هەریەک لە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمان نوسراوێکیان دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر ئاڕاستەی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کرد.

 

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "ئەو نوسراوەتان کە لە بەرواری 14ی حوزەیران دەرتانکردووە، بەناوی (بڕیار) دەرتانکردووە، ئێمە بە ڕایەکی کەسیی تاک لایەنانەی دادەنێین کە هیچ بەها و بنەمایەکی یاسایی نییە و پێچەوانەی بنەما دەستورییەکانی هەرێم و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە".

 

ئەوەش هاتووە: "سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمان دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری تەشریعی پەرلەمانیان نییە، بۆیە سەرۆکی پەرلەمان بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت بڕیاری تەشریعی ژمارەی (4)ی ڕێکەوتی 7ی ئایار کە بەدەنگی 57 پەرلەمانتار دەرچووە، هەڵبوەشێنێتەو".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای ئەوەی لەبەرواری 7ی حوزەیرانی 2020، بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان و بەدەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵ لادرا، بەڵام ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، بە بڕیارێکی سەرۆکی پەرلەمان ئەو بڕیارە هەڵوەشێندرایەوە. 

me_ga.php?id=302me_ga.php?id=304me_ga.php?id=305me_ga.php?id=306me_ga.php?id=303