گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی ئیدارەی گشتیی یەکێتی بە وەرگرتنی سەرانە لە مەرزی سەیرانبەن تۆمەتبار دەکات

2020.06.16 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی ئیدارەی گشتیی یەکێتی بە وەرگرتنی سەرانە لە مەرزی سەیرانبەن تۆمەتبار دەکات

ناس کورد-

بە پشت بەستن بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە دەروازەی سنوری سەیرانبەن، هەر شۆفێرێک 100 دۆلار سەرانەی لێوەردەگرن، دەشڵێت، سەرۆکی پەرلەمان دەبوو بۆ ئەوە داوای کۆبوونەوەی بکردایە، ئەوکات ئەو "کورسی پەرستە" دەیسەلماند سەرۆکی پەرلەمانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەروازەی سنوری سەیرانبەنی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی: "ئەمە نموونەیەکی ئەمڕۆی مەرزی سەیرانبەنە کە سەرانە لە خەڵک وەردەگیرێت، پێیان وتوون یان بڕۆن و ئیش مەکەن یان دەبێت سەرانە بدەن، مەمنوون بن لە کارگەو ماڵ و موڵکتان داوای بەش نەکەین".

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کەسێک قسە دەکات و دەڵێت: "ئەو کەسانەی کە پارە لەو شۆفێرانە وەردەگرن، بەناوی ئیدارەی گشتیی یەکێتییەوە ئەو کارە دەکەن".

 

پێشەوا هەورامی ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەوەی ناو ئۆتۆمبێلەکان بەشێکی زۆری مەوادێکە لە ئێران دێت و بۆ کارگەی بلۆک بەکار دێت، یەک تۆنی بە نۆ دۆلارە، بەڵام ئەوان بۆ هەر سەیارەیەک داوای 100 دۆلار سەرانە دەکەن".

وتەبێژی فرکسیۆنی پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئێمە کە داوای چاکسازی دەکەین دەمانەوێت ئەم پاشا گەردانییە کۆتایی پێبێت و پارەی گومرگ و داهاتی گومرگ بۆ خەڵک بێت، ئەوانیش پێچەوانەکەیان دەوێت بۆیە هەر جارەو بە باسێک و وەڵام و وەڵامکارییەک سەرقاڵمان دەکەن".

 

پێشەوا هەورامی ئاماژەی بەوەشکردووە: "خەڵک بە حەسانەو ئیشی نا قانوونی مەشغوڵ دەکەن تا بیرمان نەبێت ئەم کارەساتە بوەستێنین، سەرۆکی پەرلەمان دەبوو بۆ ئەم کارەساتە داوای کۆبوونەوە بکات، ئەو کورسی پەرستە بەمجۆرە دەیسەلماند سەرۆکی پەرلەمانە، نەک لەترس و لەرزدا".