ناس کورد-
دژی دواکەوتن و نەدانی موچەکانیان بەشێک لە کارمەندانی هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند و ترافیکەکانیان جێهێشت، دەشڵێن، تاوەکو دەست بە دابەشکردنی موچە نەکرێت ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری ناس کورد لەناو گردبوونەوەکە ڕایگەیاند: "بەشێک لەو کارمەندانەى هاتوچۆ فولکە و ترافیکەکانیان جێهێشتووە".
وتیشی، کارمەندانی هاتوچۆ دەڵێن "تاوەکو حکومەت دەست بە دابەشکردنی موچە نەکات، ناگەڕێنەوە بۆ دەوام کردن و لە بایکۆت بەردەوامدەبن".
بایکۆتکردنی دەوام لەلایەن بەشێک لە کارمەندانی هاتوچۆوە لەشاری سلێمانی لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممەش، سەرجەم سەندیکاکانی تەندروستیی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و جگە لەو نەخۆشخانانەی تایبەتن بە کۆرۆنا، سەرجەم نەخۆشخانەکانی دیکە داخران.