گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوويەكى كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی میسر كۆتايى بە ژيانى خۆى هێنا

2020.06.16 - 16:49
App store icon Play store icon Play store icon
توشبوويەكى كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی میسر كۆتايى بە ژيانى خۆى هێنا

ناس کورد-

توشبويەكى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ميسر لە نەخۆشخانەيەكى ئەو وڵاتە لە نهۆمى سێيەمەوە خۆى هەڵدايە خوارەوە و كۆتايى بە ژيانى خۆى هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەوبارەیەوە پێگەى "ميسراوى" بڵاويكردوەتەوە، توشبوەكە تەمەنى 58 ساڵ بوە و دواى ئەوەى براوەتە نەخۆشخانەى حەميات لە قەنا بە بارودۆخێكى دەرونى زۆر خراپدا تێپەڕيوە، ئەوەش بەهۆى توشبونى بە ڤايرۆسەكە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لەكاتى بردنى بۆ وەرگرتنى چارەسەر لە ناو نەخۆشخانەكەدا بەپەلە بەرەو پەنجەرەيەك لە قاتى سێیەم ڕايكردوە و خۆى هەڵداوەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە.

 

تا ئێستا لە وڵاتى ميسر 46 هەزار و 289 توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا و 1672 گيان لەدەستدان تۆمار كراون و ڕۆژانەش زياتر لە هەزار و 500 توشبوى نوێ تۆمار دەكرێن.