گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە.. تاپۆکردن و یەکەکانی نیشتەجێبوون

2020.06.16 - 16:06
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە.. تاپۆکردن و یەکەکانی نیشتەجێبوون

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەى لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووە و چەند بڕیارێکی دەرکرد لەبارەى تاپۆکردنی زەوی کارت و یەکەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەکانی ئەو شوێنانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی حوزەیرانی 2020، لە ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، گفتوگۆ دەربارەی ئەنجامدانی جیاکردنەوەی زەوی پڕۆژەکان كرا بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی تۆمارکردنی زەوی نیشتەجێبوونی ئەو ھاوڵاتیانەی کە بە شێوازی ( کارت) لە شارەوانییەکان وەریانگرتووە، هەروەها تەواوکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی یەکەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون کە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە ئەنجام دراون، بۆ ئەوەی لە سەر کڕیاران بە فەرمی لە فەرمانگەکانی تاپۆ تۆمار بکرێن.


دەشڵێت، "بابەتی ڕێکخستنەوەی پارەی خزمەتگوزاریی گوند و شار و کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون تاوتوێ کرا کە پێویستە پێداچوونەوەی تێدا بکرێت بە جۆرێک ئەم خزمەتگوزارییانە رێکبخرێن کە هاوسەنگی هەبێت لە نێوان توانا و باری گوزەرانی هاووڵاتییان لە هەمانکاتدا پاراستنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان لە بەرچاو بگیرێت."


ئاماژەى بەوەشکرد کە گفتوگۆ کراوە لەسەر "خێراکردنی رێکارە یاساییەکانی قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی زەوییەکانیان داخلی نەخشەی بنەڕەتی شارەکان بووە و کوژاندنەوەیان بۆ ئەنجام دراوە بەڵام تا ئێستاش قەرەبوویان وەرنەگرتووە."

هەروەها "جێبەجێکردنی یاسا و بڕیار و رێنماییەکانی تایبەت بە خاوەندارێیتیکردنی زەوییەکانی نیشتەجێبوون کە زێدەڕۆییان لە سەر کراوە تاوتوێ کران لە بەر ڕۆشنایی یاسای پەرلەمانی کوردستان ژمارە (3) ساڵی 2019 تایبەت بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لە سەر کراوە ، بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانی کەمدەرامەت بێت بۆ نەهێشتنی زێدەڕەویی لەسەر زەوییەکانی موڵکی گشتی.