گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوەیەکگرتووەکان پلانێک بۆ هاوکارى دارایی 300 هەزار عێراقى ڕادەگەیەنێت

2020.06.16 - 12:23
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوەیەکگرتووەکان پلانێک بۆ هاوکارى دارایی 300 هەزار عێراقى ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

بەرنامەى خۆراکى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵمەتێکى ڕاگەیاند بۆ یارمەتیدانى دارایی 300 هەزار کەس هاوڵاتى عێراقى کە تواناى داراییان سنوردارە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەنساء غازى بەرێوەبەرى بەرنامەکە لە نوسینگەى رێکخراوەکە لە عێراق ڕایگەیاند "زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەدەست کەمى خۆراکەوە دەناڵێنن، ناتوانن پێداویستییە سەرەکییەکانیان دابین بکەن بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە".

  

وتیشى "یارمەتى خۆراکى و دارایی دەگەیەنین بە ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانى ناوخۆى عێراق".

 

خەنساء غازى باسى لەوەشکردووە، بەرنامەى خۆراکى جیهانى بەهاوبەشى لەگەڵ رێکخراوى خۆراک و کشتوکاڵ و بانکى نێودەوڵەتى و سندوقى گەشەپێدانى کشتوکاڵى، کاردەکات لەسەر هەڵسەنگاندنى کاریگەرى کۆرۆنا لەسەر ئاسایشى خۆراک لەسەر کۆمەڵگا پەراوێزخراوەکانى عێراق.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو بەرنامەکە لەمساڵدا تا ئێستا 17.6 ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخانکراوە، لەگەڵ 526 کەلوپەلى خۆراکى کە دابەشکراوە بەسەر ئاوارەکاندا لە کەمپەکانى هەرێم، لەگەڵ پێدانى هاریکارى بە 322000 خوێندکار، دابەشکردنى پشکى خۆراک بەسەر 24000  خێزاندا.

 

بەرپرسەکەى نەتەوەیەکگرتووەکان دەشڵێت، زۆرێک لە خەڵک نەیانتوانیوە کاربکەن بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە، بەتایبەتى ئەو خێزانانەى پشت بە داهاتى رۆژانە دەبەستن، بۆیە بەرنامەى خۆراکى جیهانى پلانێکى خێراى داناوە بۆ یارمەتیدانى ئەو خێزانانە، ئەوەش 300000 کەس دەگرێتەوە لەناوچەکانى دەوروبەرى شارەکان.