گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى؛ گۆشتفڕۆشێک داخرا.. فێڵى لە کڕیارەکانى کردبوو

2020.06.16 - 09:48
سلێمانى؛ گۆشتفڕۆشێک داخرا.. فێڵى لە کڕیارەکانى کردبوو

ناس کورد-

قایمقامیەتى سلێمانى رایگەیاند، بەهۆى فێڵکردن لە کڕیارانى و فڕۆشتنى گۆشتى بەستو بە نرخى فرێش گۆشتفڕۆشێک لەشارى سلێمانى داخرا و سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتیش ئاماژە بەوە دەکات، خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند دەکەنەوە.

 

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی فڕۆشتنی گۆشتی به‌ستو به نرخی فرێش له‌ دوكانه‌كه‌یدا، لیژنه‌كه‌ گۆشتفرۆشی باران له‌ گه‌ڕه‌كی چوارچرا داده‌خات".

 

وتیشی: خاوه‌ن شوێنه‌كه‌ كڕیاره‌كانی خه‌ڵه‌تاندوه‌ و گۆشتی به‌ستوی هاورده‌كراوی به‌نرخی فرێش و خۆماڵی به‌سه‌ریاندا ساغكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ به‌فێڵی بازرگانی ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆیه‌ یاسا رێگری لێ ده‌كات‌ و به‌ توندی سزای ئه‌نجامده‌رانی ده‌دات.

 

بەوتەى سەرۆکى لیژنەکە به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشتفرۆشی باران له‌ گه‌ڕه‌كی چوارچرا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

 

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ داوای له‌ هاوڵاتیان كرد، له‌كاتی كڕینی گۆشتدا، به‌وردی سه‌رنج بده‌ن له‌ ئه‌و مۆره‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانه‌یه‌وه‌ ده‌كرێت، له‌كاتی نه‌بون یان گومان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

 

بۆ په‌یوه‌ندی كردن به‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌توانن ژماره‌ (07708677777) یان له‌ڕێی لاپه‌ڕه‌ی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌كاربهێنن.