ناس کورد-
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان، بڕیارەکەى سەرۆکى پەرلەمان بۆ هەڵوەشاندنەوەى پارێزبەندى لەسەر سۆران عومەر بە "مەحاڵ" ناودەبات و دەڵێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەو بڕیارە له‌ده‌سه‌ڵاتی که‌س نیه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەوى ڕابردوو سۆران عومەر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد کە رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمان بڕیارى هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەرى هەڵوەشاندووەتەوە، دواى ئەوەى تانەى لە بڕیارەکە داوە.
ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "هیچ هێزو که‌سێک له‌سه‌رووری یاسا نیه‌و نابێ، هیچ که‌سێکیش ناتوانێ به نایاسایی بڕیاری یاسایی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. له نزیکترین کات هه‌موو ڕاستیه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌خرێته‌ڕوو".
ئاماژەى بەوەشکرد "بڕیاری ژماره چواری حەوتی ئایار، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی که‌س نیه و ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، ئه‌وه‌ش له مه‌حاڵ مه‌حاڵتره".
ئومێد خۆشناو جەختیکردووەتەوە، په‌رله‌مان زاده‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌و "هیوادارین چیتر بێڕێزی پێوه‌نه‌کرێ و شکۆی نه‌شکێ، په‌رله‌مان ئه‌و شوێنه‌یه، ده‌بێ چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو جیاوازیه‌کان بێت".
دواشیکردووە په‌ند له ڕابردوو وه‌ربگیرێت، ده‌بێ کێشه‌کان له په‌رله‌مان چاره‌سه‌ربێت، نه‌وه‌ک په‌رله‌مان خۆی ببێته خوڵقێنه‌ری کێشه.
ڕۆژی (7ی ئایاری 2020)، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو بۆ وەرگرتنەوەى متمانە لە چەند پەرلەمانتارێک، سەرۆکى پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و نەوەى نوێ و یەکگرتوو دانیشتنەکەیان بایکۆت کرد، بەڵام بە دەنگی فراکسیۆنى پارتی و پێکهاتەکان، پارێزبەندی لە سۆران عومەر سەنرایەوە.