گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشکرایە سەر بنکەیەکى سەربازى ئەمریکا لە بەغدا

2020.06.16 - 08:41
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشکرایە سەر بنکەیەکى سەربازى ئەمریکا لە بەغدا

ناس کورد-

بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) بۆردومانێکى موشەکى دەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغداى کردە ئامانج و دووان لە موشەکەکان کە لە جۆرى کاتیۆشا بوون لە نزیک بنکەى سەربازى ئەمریکا کەوتنە خوارەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "دوو موشەکى جۆرى کاتیۆشا لە ناوچەى دەوروبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کەوتنە خوارەوە بە دیاریکراوى لە نزیک بنکەى سەربازى ئەمریکا".

 

سەرچاوەکە رونیکردەوە "زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بە نەبوونى زیانى گیانى دەکەنەوە".

 

هاوکات سەرچاوەکە ئاماژەى بەوە کرد "هێزە ئەمنییەکان سەکۆى هەڵدانى موشەکەکانیان لە ناوچەى گەڕەکى فورات لە دەوروبەرى فڕۆکەخانەکە لە رۆژئاواى شارى بەغدا، دۆزیوەتەوە".

 

لەدواى کوژرانى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى فەیلەقى قودسى ئێران و ئەبومەهدى موهەندیس، جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى لەلایەن ئەمریکاوە، بنکە و بارەگا سەربازییەکانى ئەمریکا و باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا ناوبەناو دەکرێنە ئامانج.