گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووانى کۆرۆنا لە جیهاندا هەشت ملیۆنی تێپەراند

2020.06.15 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
توشبووانى کۆرۆنا لە جیهاندا هەشت ملیۆنی تێپەراند

ناس کورد-

ئامارى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهاندا هەشت ملیۆن حاڵەتی تێپەڕاند، ئەمریکا و بەرازیل و بەریتانیا لەسەرەوەى ریزبەندى زۆرترین توشبووانن بەو ڤایرۆسە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکان، ژمارەى توشبووان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە هەشت ملیۆن و 70 هەزار و 851 کەس، لە 196 وڵات و ناوچە، کە سێ ملیۆن و 574 هەزار و 300 کەسیان چاکبوونەتەوە و لانى کەم 437 هەزار و 460 کەس گیانیان لەدەستداوە.

  

ئەو ژمارەیە تەنها بەشێکى ژمارەى ڕاستەقینەى توشبووانە، بەتایبەتى کە بەشێک لە وڵاتان پشکنین ناکەن تەنها بۆ ئەوانە نەبێت کە دۆخیان خراپە، بەشێکیشیان تەنها پشکنین بۆ بەرکەوتووان دەکەن، سەرەڕاى ئەوەى بەشێک لە وڵاتە هەژارەکان تواناى پشکنینیان سنوردارە.

 

ئەمریکا لە ئێستادا گەورەترین وڵاتى زیانمەندى کۆرۆنایە بە تۆمارکردنى دوو ملیۆن و 94 هەزار و 69 کەس، کە 115 هەزار و 732 کەسیان مردوون و  561 هەزار و 816 کەسیان چاکبوونەتەوە.

 

دواى ئەمریکا، بەرازیل دێت بە تۆمارکردنى 867 هەزار و 624 توشبوو، کە 43 هەزار و 332 کەسیان مردوون، پاشان بەریتانیا دێت بە 295 هەزار و 889 توشبوو، کە 41 هەزار و 698 کەسیان مردوون، دواتریش ئیتاڵیا بە 236 هەزار و 989 توشبوو کە 34 هەزار و 345 یان مردوون، فەڕەنسا 194 هەزار و 23 توشبوو، کە 29 هەزار و 407 کەسیان مردوون.