گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانی سۆران عومەر دوای هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەری.. ’’سوپاس سەرۆک’’

2020.06.15 - 22:02
یەکەم لێدوانی سۆران عومەر دوای هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەری.. ’’سوپاس سەرۆک’’

ناس کورد-

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان بڕیاری ژمارەى 4ی ساڵی 2020ی بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەری هەڵوەشاندووەتەوە و دەڵێت، "سوپاس سەرۆک بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارە نایاساییەکە".

 

سۆران عومەر لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "پاش ئەوەی بە نایاسایی کۆبوونەوەى 7ی ئایاری 2020  ئەنجامدرا بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی سەر بەندە، پاشان بڕیاری ژمارە 4ی لێکەوتەوە، لە 19ی ئایاری 2020 تانەیەکم ئاراستەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان کردو داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە نایاساییەم کرد، پشت بەستوو بە مادەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، لەپێناو گێڕانەوەی شکۆ بۆ پەرلەمانی کوردستان و دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان تاکو ئەم بڕیارە نایاساییە نەبێتە پێشینەکی نایاسایی خراپ کە مەترسی بوو بۆ کاری پەرلەمانی و پێشێلی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان و ئازادی بیروڕا."


دەشڵێت، سوپاس بۆ سەرۆکی پەرلەمان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، "سوپاس بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی کە دژی بڕیارەکە بوون و پشتیوانی ھەڵوەشاندنەوەی بوون تاکو ئەم کارە بەبەکارھێنانی زۆرینەیەکی ناسایی نەبێتە پێشینەیەکی خراپ."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئەوەشی پێی وایە ئەم بڕیارەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان دەباتە ئەنجومەنی شورا نایاساییە و لە دەسەڵاتی جێگری سەرۆکی پەرلەمان نییە نوسراو ئاراستەی ئەنجومەنی شورا بکات، پشت بەستوو بە بڕگەی یەکەم لەمادەی دەیەم لە یاسای ژمارە 14ی ساڵی 2008ی ئەنجومەنی شورا، تەنھا لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانە داوای ڕاوبۆچون لە ئەنجومەنی شورا بکات."